پەرلەمانتارێکی لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دەڵێت چاودێرى زیاترى باج و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كەین ، دەشڵێ دۆخى دارایى هاووڵاتیان به‌رگه‌ى زیادكردنى باج ناگرێت له‌م قۆناغه. ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لێژنه‌ى دارایى و ئابووریى په‌رله‌مانى عێراق به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: كار له‌سه‌ر زیادكردنى داهات ده‌كه‌ین بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه‌ى كه له پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى دووهه‌زار و بیستى عێراقدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى چاودێریكردنى زیاترى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئه‌و باجه‌ى كه له كۆمپانیاكان و شوێنه گشتییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت، چونكه داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان روون نین و گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر هه‌یه به‌هۆى ناله‌بارى بارودۆخى ئه‌منى و سیاسیى عێراقه‌وه. راشیگه‌یاند: " دۆخى دارایى و ئابووریى هاووڵاتیان له‌م قۆناغه‌دا به‌رگه‌ى زیادكردنى باجى سه‌ر كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان ناگرێت، به‌ڵكو ئه‌و داهاته‌ى هه‌یه وه‌كو خۆى بگاته حكوومه‌تى ناوه‌ند بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه‌ى كه دووچارى بودجه بۆته‌وه. له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى كارتى مۆبایل به لابردنى ئه‌و باجه‌ى خراوه‌ته سه‌ر كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن بڕیارده‌رى لێژنه‌ى دارایى ئاماژه‌ى به ئه‌وه كرد" تائێستا هیچ شتێكى فه‌رمى بۆ لێژنه‌كه‌یان نه‌هاتووه به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه بۆچوونى چه‌ند لایه‌ن و په‌رله‌مانتارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى كارتى مۆبایل.
لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێڕاق: چاودێرى زیاترى باج و داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌کان ده‌کەین
نامانه‌وێت ئه‌ركی هاوڵاتی گرانتر بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.