Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:37

عێراق و هه‌رێمی کوردستان هاورده‌کردنی هێلکه‌ی تورکیان که‌مکردووه‌ته‌وه‌

عێڕاق ڕێگری ده‌كات و هه‌رێمیش بایكۆت
هێلكه‌
کوردستان TV
#8
100%

به‌رپرسێكى ژوورى بازرگانى توركیا ئاشكرایكردووه‌، توركیا له‌ ساڵى دووهه‌زار و نۆزده‌ به‌ به‌هاى چل و پێنج ملیۆن دۆلار هێلكه‌ى به‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى فرۆشتووه‌، ته‌نیا عێراق به‌ به‌هاى بیست و سێ ملیۆن دۆلار هێلكه‌ى توركى كڕیووه‌. ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى  لێدوانی حوسنى سه‌رتاسه‌رى به‌رپرسى ژوورى بازرگانى توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا زانیارى له‌سه‌ر فرۆشتنى هێلكه‌ى ئاشكرا كردووه‌.به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو توركیا به‌ به‌هاى په‌نجا ملیۆن كه‌متر هێلكه‌ى به‌ عێراق فرۆشتووه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌ڵێ له‌سه‌ره‌تاى ساڵى دووهه‌زار و نۆزده‌ تا ئێستا‌ توركیا به‌ به‌هاى چل و پێنج ملیۆن دۆلار هێلكه‌ى به‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى فرۆشتووه‌، له‌وانه‌ به‌ به‌هاى بیست و سێ ملیۆن دۆلار به‌ عێراق فرۆشراوه‌. پازده‌ ملیۆن دۆلار بۆ كوێت و سێ ملیۆن دۆلار بۆ سووریا بووه‌ و چوار ملیۆنه‌كه‌ى تر بۆ قه‌ته‌ر و ئیمارات و به‌حرێن و عومان بووه‌. به‌رپرسى ژوورى بازرگانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ عێراق گه‌وره‌ترین بازاڕى هێلكه‌ى توركییه‌، له‌ ساڵى دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ به‌ به‌هاى حه‌فتا و یه‌ك ملیۆن دۆلار هێلكه‌ به‌ عێراق فرۆشراوه‌ و ساڵى دووهه‌زار و هه‌ژده‌ به‌ به‌هاى حه‌فتا و حه‌وت ملیۆن دۆلار، كه‌چى ئه‌مساڵ ته‌نیا بیست و سێ ملیۆن دۆلاره‌.هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى هێلكه‌ى توركیش له‌ عێراق ئه‌وه‌یه‌ عێراق هاورده‌كردنى قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ و له‌ هه‌رێمى كوردستانیش چه‌ند مانگێكە كاڵاى توركى بایكۆت كرابوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.