Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:05

فیستیڤاڵ چیمان پێ ده‌ڵێت؟

فیستیڤاڵ بۆچی؟
کوردستان TV
100%

به‌ر له‌ھه‌موو شتێك بوونی فیستیڤاڵ و نمایش و میتینگ له‌ھه‌ر بوارێك له‌ بواره‌كانی ھونه‌ر له‌ھه‌ر شوێنێك بێت بۆخۆی ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی و نیشانه‌یه‌كی زیندووی ئه‌م شوێنه‌ ده‌رده‌خات، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر به‌گشتی وه‌ریبگرین فاكتێكه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شارێكی وه‌ك ھه‌ولێر، كه‌ پایته‌ختی سیاسی و گه‌شتوگوزاری ھه‌رێمی كوردستانه‌ به‌تایبه‌ت وه‌ربگرین ئه‌وا بوونی فیستیڤال و چالاكییه‌، ھاو شێوه‌كانی دوو جار گرنگه‌، چونكه‌ ئێمه‌ ھێشتا له‌ سه‌ره‌تاین به‌پێی پێویست وه‌ك ھه‌رێمی كوردستان له‌جیھانی ده‌ره‌وه‌و رۆژئاوا نه‌ناسراوین، ئه‌وه‌نده‌ش كه‌ ناسراوین زیاتر به‌ھۆی قوربانیدان و ئازایه‌تی رۆڵه‌كانمان بووه‌، نه‌ك به‌ھۆی ھونه‌ر كه‌ ئامرازێكی ھه‌ره‌ گرنگ و كاریگه‌ره‌ بۆ ناساندنی میلله‌تان به‌ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان.

لێره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گشتگیری خۆمان نه‌جات ده‌ین بێنه‌ سه‌ر كرۆكی باسه‌كه‌ كه‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر بۆ شانۆ كه‌ خولی شه‌شه‌مین له‌ پایته‌ختی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو . ده‌بێ ئه‌و دوو پرسیاره‌ به‌سه‌رمان تێپه‌ڕ نه‌بێت كه‌ بریتین له‌ فیستیڤاڵ بۆچی؟ ڤیستیڤاڵ چیمان پێ ده‌ڵێت؟ پرسیاری یه‌كه‌م من نامه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م بۆ كه‌سانی شاره‌زاتر له‌ خۆم به‌جێی ده‌ھێڵم كه‌ ده‌بێت به‌دوور و درێژی ھه‌ڤپه‌یڤینیان له‌گه‌ڵدا ساز بكرێ تا بگه‌ینه‌ وڵامێكی دروست، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ند بێت به‌ پرسیاری دووه‌م كه‌مه‌به‌ستمه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ده‌بێ بڵێم بوونی فیستیڤاڵ به‌له‌به‌رچاوگرتنی ھه‌ر كه‌مو كوریه‌ك گه‌ر ھه‌بێ بۆخۆی گرنگیه‌كی یه‌كجار زۆری ھه‌یه‌و ئاماژیه‌كی باشه‌ له‌ھه‌مبه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی بواری شانۆ، به‌ڵام ئه‌وه‌ نامانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سته‌وه‌ستان بین له‌ به‌رامبه‌ر ھه‌ندێ ئاریشه‌ كه‌ كه‌مووكوڕین، نه‌بوونی ھۆڵی باش و تایبه‌تمه‌ند به‌شانۆ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌ گرنگه‌كان فیستیڤاڵ جارێكی تر به‌بیری ھێناینه‌وه‌ ئه‌مه‌ گرفتێكه‌ و نابێ چیتر به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ و خه‌مخۆرانی شانۆ نادیده‌ی بگرن، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تر ده‌سته‌ی گه‌شتووگوزار له‌ بۆنه‌یه‌كی ئاوا وه‌ك پێویست شانی خۆیان نه‌داوه‌ته‌ به‌رێ و ده‌كرێ ئه‌مه‌ به‌ ده‌رفه‌تێكی باش بزانن بۆ ناساندنی شوێنه‌ گه‌شتوگوزاریه‌كانی ھه‌ولێر به‌میوانه‌كان و له‌رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه‌ به‌ میلله‌تانی جیهان، ده‌بێت لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ری راوه‌ستێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ھونه‌رمه‌ندانی شاری ھه‌ولێر به‌شێكی زۆریان وه‌ك پێویست به‌ده‌م فیستیڤاڵ نایه‌ن به‌داخه‌وه‌ ھه‌ندێكیان چاویان به‌ كاره‌كانی فیستیڤاڵ ھه‌ڵنایه‌ت و به‌شێكی دیكه‌شیان وابیر ده‌كه‌نه‌وه‌ ماده‌م خۆیان به‌شێك نین له‌ ڤیستیڤاڵ ئه‌وا په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ نییه‌، (ھیوادارم من ھه‌ڵه‌ بم) به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌بیندرێت.

دواجار ناكرێت ھه‌موو ئه‌و ھه‌وڵ و ماندووبونه‌ی رێكخه‌رانی فیستیڤاڵ نادیده‌ بگرین به‌تایبه‌ت مامۆستا ھیوا سه‌عاد كه‌ شه‌و رۆژیان خسته‌ سه‌ر یه‌ك بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵ، ده‌ستیان خۆش و خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت.

 ن/  عه‌بدی خالقی

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.