Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:33

سه‌ره‌تایه‌ک ده‌رباره‌ی دراما تۆرگی

كێ دراماتۆرگ بێت
کوردستان TV
100%

وشه‌ی دراماتۆرگ له‌ زۆربه‌ی زمانه‌كان وه‌ك خۆی هاتووه‌ و له‌ ئینگلیزی و عه‌ربی زمانه‌كانیتریش وه‌رگیراوه‌، له‌ ئه‌ده‌بی یۆنانی له‌ دووبڕگه‌ی وه‌ك ( دراما =كاری شانۆێی = Dramato) هه‌روه‌ها دروستكه‌ر =عمل = ergos) به‌واتای دروستكه‌ری ده‌قی شانۆێی دێت ئه‌وكاته‌ی قورسایی شانۆ ده‌كه‌وته‌ سه‌ر ده‌ق، بۆیه‌ نووسه‌ری شانۆیی پێی ده‌ڵێ دراماتۆرگ به‌مانای هونه‌ری نووسینی شانۆ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات گۆڕان و پێشكه‌وتنی به‌سه‌ر داهات و به‌م وشه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانی له‌ نووسه‌ره‌وه‌ بۆ كه‌سی گرنگی پێده‌ری نمایش له‌ تیپێك یان دامه‌زراوه‌ی شانۆ به‌ (دراماتۆرگی) ناو ده‌برا، به‌ ناوبردنی شێوه‌ نوێیه‌كه‌ی (غوتولد لیسینغ) (1781) یه‌كه‌م دراماتۆرگه‌، كه‌وا ده‌رگای خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی به‌رامبه‌ر كاری شانۆیی كرده‌وه‌ له‌ڕووی نزیكی له‌ نمایش به‌بینه‌ره‌وه‌، ھاوكات (برتۆلد بریشت) 1956ـیش یه‌كه‌م كه‌س بوو مانای دراماتۆرگی جێبه‌جی كرد له‌ڕووی شێكردنه‌وه‌ی ده‌ق بۆ ئه‌كته‌رانی ئه‌و پێی وا بوو نووسه‌ر به‌رپرسیاری فیكری یه‌ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ڕووی تكنیك بۆ خستنه‌ ڕووی ده‌ق، ڕه‌خنه‌گری فه‌رنسی (بێرنارد دۆورت) پێی وایه‌ كاری دراماتۆرگی كارێكی بیر وهزریه‌ گوزارشت له‌ مانای گرنگی نووسین به‌ نمایش ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی نۆێ یه‌ له‌ نێوان ده‌ق نمایش ده‌توانین (ستانسلافسكی) (1863-1938) ده‌رهێنه‌ری رووسی له‌ شیكردنه‌وه‌ی ده‌ق بۆ ئه‌كته‌ران و شیكردنه‌وه‌ی كاره‌كته‌ران وه‌ك به‌شێك له‌ كاری دراما تۆرگی كه‌وا ده‌رهێنه‌ر پێی هه‌ڵساوه‌ دابنێین له‌گه‌ل پێشكه‌تنی ئه‌مزاره‌وه‌یه‌ له‌ كارو فه‌رمانی سه‌رده‌می بۆ به‌كارێكی ته‌واوكاری له‌ به‌شێك له‌ ده‌رهێنان بۆ هاوكاری ئه‌ده‌بی هه‌موو به‌به‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ده‌ق و سینۆگرافیا و ئاماده‌كردنی ئه‌كته‌ر و هه‌ندی جاریش وه‌ك ره‌خنه‌گر له‌ به‌رهه‌م، له‌ناوه‌ دره‌وشاوه‌كانی دراماتۆرگی سه‌رده‌میش دیارترینیان (بێردنارد دۆورت) (1929_1994) ره‌خنه‌گری فه‌ره‌نسیه‌ كه‌ زۆر ناودارو ناوازبوو له‌ كاره‌كه‌یاندا كه‌ هه‌ڵساون به‌ گۆرێنی زمانی ده‌ق له‌ نووسین بۆ زمانی كرداری نمایش،هه‌روه‌ها نووسه‌رو له‌هه‌مان كاتدا دراماتۆرگ ی ئه‌لمانی (ولفانغ ڤاینس) زۆر جار و له‌ زۆر بوار دا ته‌وه‌ر هه‌یه‌ وه‌ك دراماتۆرگ به‌نمونه‌ هی تریش هه‌ن زۆریان ده‌رباره‌ی باس كردوه‌و زۆریش نووسین هه‌یه‌.

دراما تۆرگی بۆچی؟

ده‌قێك له‌ ڕووی فیكر بابه‌ته‌وه‌ كاریگه‌ر بێت به‌سه‌ر ده‌رهێنه‌ر له‌ چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردندا بۆ كێشه‌یه‌كی نێو كۆمه‌ڵگا چۆن به‌ چیتر ته‌واوی ده‌كات ئازاده‌ تا ئه‌وجێگایه‌ی ده‌ق بڵاو كراوه‌ بێت ئه‌گینا نووسه‌ر بۆ ره‌فه‌كه‌ی پشت سه‌ری خۆی نووسی بێت و بڵاوی نه‌كردبێته‌وه‌ ئه‌م ده‌قه‌ هیچ كه‌س بۆی نیه‌ ده‌ستی بۆ ببات، بۆیه‌ هه‌میشه‌ له‌ نێو ره‌فه‌ی نووسه‌ردا ده‌مێنێته‌وه‌ له‌لایه‌كیتر كاری ده‌رهێنه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی ده‌قێكی مردووی نووسه‌رنیه‌ بێته‌وه‌ سه‌ر شانۆ بۆ ناساندنی نوسه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌بێت ئه‌وا گومانی تێدا نیه‌ بینه‌ر خۆی ده‌توانێت ئه‌مه‌ بكات ده‌قه‌كان بخوێنێته‌وه‌و نووسه‌ره‌كانیش بناسێت بینه‌ر پێویستی به‌ بینینه‌، به‌ڵام بینینیه‌وه‌ی دووباره‌ نا كاتێك ده‌رهێنه‌رێك خاوه‌ن تێگه‌یشتنێكی ته‌واو كار له‌ دیارده‌یه‌كی نێو كۆمه‌ڵگادا ده‌كات پێویستی به‌ ده‌قێك ده‌بێت هاوته‌ریبی بیرو بۆ چوونه‌كانی بێت تا له‌وێوه‌ بگاته‌وه‌ به‌ بینه‌ره‌كانی هاوارو بۆچوونه‌كانی خۆی ئاراسته‌یان بكات، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین دراماتۆرگی بۆچی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه‌ كامل و ئاماده‌كراوانه‌ی بۆ خۆێندنه‌وه‌ ئاماده‌كراون دووباره‌ ئاماده‌ی نمایشیان بكه‌ینه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ بگونجێت له‌ هزری ئێمه‌و شێوه‌ی كاریگه‌ری و خستنه‌روی قسه‌كردنی ئێمه‌ی تێدا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م جیاوازیانه‌ش چاره‌سه‌ربكه‌ین كه‌ له‌نێوان گوێگر و گێڕه‌ودا هه‌ن یه‌ك له‌و جیاوازیانه‌ی كه‌وا زۆر گه‌وره‌یه‌ ڕۆژگار دروستی كردوه‌ ئه‌میش خێرایی له‌ ریتمی مرۆڤی سه‌رده‌می ئێستامان دا سه‌یربكه‌ین به‌درێژای مێژووی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ناو ژیان هه‌میشه‌ گۆڕانكاریه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ بوون ژیان خێرا تر بێت

كێ دراماتۆرگ بێت

ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ بۆچی دراماتۆرگ كه‌سێك بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری دراما تۆرگی هێشتنه‌وه‌ی بڕبڕه‌ی بابه‌ته‌ له‌ ڕووی ئێسكه‌ په‌یكه‌ری فیكری و گۆڕینی سه‌رتاپای شێوازو ڕێز به‌ندی ڕووداو و ده‌قه‌كه‌یه‌ واتا نه‌خشه‌ دانانی به‌شی زۆر پلانی كاری ده‌رهێنانیشه‌ له‌ ڕووی ئه‌وه‌ی شێوازی خستنه‌ ڕوو ده‌ستنیشان ده‌كات، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی گۆڕینی ڕیزبه‌ندی ڕووداوی بابه‌ته‌كه‌ به‌شێكی تری پلانی ده‌رهێنانه‌ له‌ نمایشه‌كه‌ و لادان و ده‌ست نیشان كردنی به‌شێكی بچوكی دیالۆگه‌ بۆ خستنه‌ سه‌ر بابه‌ت و ته‌واو كاری له‌ تێكستێكی تر زۆر په‌یوه‌ندی به‌ بیر و بۆ چوونی ده‌رهێنه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ نه‌شێ دوومرۆڤ هاوشێوه‌ی یه‌كتر بن له‌ بیركردنه‌وه‌ تا دووان به‌ دوای یه‌كدا كارێكی ناته‌واو ته‌واو بكه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ كاری دراماتۆرگی دا هه‌ندێك شت ته‌نیا له‌ خه‌یاڵدا دروست ده‌بێت به‌ نه‌مانی هه‌ندێك له‌ كاره‌كته‌ر یان دیمه‌ن ده‌كات ئه‌م حاله‌ته‌ نانوسرێته‌وه‌ و ناكه‌وێته‌ سه‌ر كاغه‌ز تا ده‌ر هێنه‌ر به‌ دوای دراما تۆرگ دا بێت كاری ده‌رهێنان بۆ ده‌قێكی دراماتۆرگی بۆكراو بكات و له‌ وه‌ تێبگات كاره‌كته‌ر بۆ زیاد كراوه‌ یان لادراوه‌ یان رێزبه‌ندی دیمه‌نه‌كان و پاش و پێشكردنیان تێبگات، بۆیه‌ ده‌بێت دراماتۆرگی له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی سیفه‌ بێت وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری شانۆ یان ده‌رهێنه‌ر به‌لكو ئه‌و كاره‌ ده‌رهێنه‌ر پێی هه‌لبستێت تا ده‌قێك ئاماده‌ی نمایشی خۆی بكات ته‌واو یه‌كانگیری بیرو بۆ چوون و پلانی نه‌خشه‌ی ده‌رهێنانی خۆی بێت

 ن/ مه‌ولان حه‌مه‌ده‌مین

 كوردستان تیڤی/ كامران       

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.