مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە تویتێکدا رایگهیاند" قسەکانی رهجهب تهیب ئهردوغانى سەرۆکی تورکیا لەبارەی ناردنەوەی ملیۆنێک کەس بۆ داگیرکردنی گرێ سپی و سەرێ کانی ، مەترسیدارە و مانای گۆڕینی دیمۆگرافییە.
مەزڵووم کۆبانێ داوا لە هەریەک لە ئەمریکا و رووسیا كرد، رێگری لەو کارە بکەن و وتى" ئەمریکا و رووسیا بەرپرسیارن لە رێگریکردن لەم کارە و داوایان لێكرد کار لەسەر میکانیزمێک بکەن بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی خهلكى راستەقینی ناوچهكه.
پێشتر سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، كه ئهوان پلانی نیشتەجێکردنی ملیۆنێک پەنابەری سوورییان لە سەرێ کانی و گرێ سپی هەیە و گوتبووى" بەمەبەستی نیشتەجێکردنی سەدان هەزار کەس لە ناوچەکانی نێوان رەئسولعەین و تەلئەبیەز و نیشتەجێکردنی ملیۆنێک کەس لە تەواوی ناوچەکەدا، دەستمان بە پرۆژەی بیناسازی کردووە".
مەزڵووم کۆبانێ: قسەکانی ئهردوغان بۆ ناردنەوەی ملیۆنێک کەس مەترسیدارە
کۆبانێ داواى لە ئەمریکا و رووسیا كرد، رێگری لەو کارە بکەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.