ئه‌مڕۆشه‌مه 1/12/2019 به هاوكاری نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له‌گه‌ڵ ماڵی كتێب.
كاتێ ژن تا كه‌وانه هه‌ڵده‌كشێ و به ره‌نگه‌كانی په‌لكه‌زێڕینه‌ی شیعر، ژیان ده‌ڕازێنێته‌وه و سه‌رله‌نوێ ده‌ینووسێته‌وه، با گوێ رادێرین بۆ وشه‌ی خه‌ون و خه‌مه‌كانیان. با ببینه به‌شێكی جاویدانی له شیعره‌كانیان.
له‌م فستیڤاڵه‌دا 81 ژنه شاعیری كوردستان به‌شدارن و شیعره‌كانیان له كتێبێكدا بڵاو ده‌كرێته‌وه و هاوكات له فستیڤاڵهكهدا ژماره‌یه‌ك ژنه شاعیر و نوسه‌ر خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێده‌به‌خشرێت.
فستیڤاڵه‌كه رۆژی 1-12-2019سه‌عات ٤ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی پێشه‌وا له دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.