Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:42

هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران کۆڵبه‌رێکی کورد ده‌کوژن و پاره‌کانیشی ده‌به‌ن

له‌ سنووری شاری سه‌قز
کوردستان TV
#11
100%

به‌ ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران له‌ سنووری سه‌قز ده‌ستڕێژی گولأله‌یان له‌ كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه‌ و به‌هۆشیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك كوژراوه‌ و دوانی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران له‌ سنوری “سێف”ی شاری سه‌قز ته‌قه‌یان له‌ كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه‌ و كاسبكارێك به‌ ناوی "ناسێح ئازه‌رپوور" له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌ كردنه‌دا گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران دوای كوژرانی ئه‌و كاسبكاره‌ كه‌ هیچ كه‌ل و په‌لێكیشی پێ نه‌بووه‌، بڕی 40 ملیۆن تمه‌ن پاره‌ كه‌ له‌گیرفانیدا بووه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ و هاوكات، له‌ سنوری شاری سه‌رده‌شت كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “حه‌سه‌ن ساڵحپوور” به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی بریندار بووه‌.

هه‌روها، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوی “ته‌هاڕه‌شیدزاده‌” به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ سنوری ئه‌و شاره‌ بریندار كراوه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.