Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:49

کۆتایی به‌ وێنه‌گرتنی فلیمی "جیران"هات

له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری كورد "مانۆ خه‌لیل"
کوردستان TV
100%

فلیمی سینمایی "جیران" له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری كورد "مانۆ خه‌لیل" كۆتایی به‌ وێنه‌گرتنی هات.

فلیمی سینمایی "جیران باس له‌ رووداوه‌كانی وڵاتی سوریا ده‌كات ده‌رهێنه‌ر مانۆ خه‌لیل ماوه‌ی (25) ساڵ  خه‌ریكی سیناریۆی ئه‌م فلیمه‌یه‌.

چیرۆكی فلیمه‌كه‌ باس له‌ منداڵێكی كورد ده‌كات ،كه‌ له‌سه‌ر سنووری توركیا له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو  ژیاوه‌ باس له‌یه‌كه‌م  رۆژی چوونی بۆ قوتابخانه‌ ده‌كات ، یه‌كه‌م دیدراری له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كه‌ی ده‌كات، باس له‌چه‌ندین وێستگه‌ی ژیانی ده‌كات.

Ktv

 له‌م فلیمه‌دا كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری به‌ ئه‌زموون به‌شدارن وه‌كو( جیهاد عه‌بدۆ ، جه‌لال  ته‌ویل ، مازن ناتوڕ، نه‌سیمه‌ تاهیر ..)

به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌به‌رهه‌م هێنانی كۆمپانیای "فرایم" و حوكومه‌تی سویسرایه‌ ،نیاز وایه‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین فیسڤاڵی جیهانی بكات له‌ هه‌مان كاتدا له‌ هۆڵه‌كانی سینه‌مایی نمایش بكرێت.

 كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.