رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشکرا دەکات و رایگهیاند: تائێستا لانی کەم (106) کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کە بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەمدوایەی ئێران لە دژی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین، زیاتر لە (106) کەس کوژراون.
رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایدەگەیێنێت" دڵگرانین لەو راپۆرتانەی كە بەدەستمان گەیشتوون و باس لە كوشتنی دەیان خۆپیشاندەر و برینداربوونی سەدان و دەستگیركردنی هەزاران خۆپیشاندەری دیكە دەكەن لە ئێران لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەكان".
لە رۆژی هەینی رابردوەوە ژمارەیەک شاری ئێران بەتایبەتیش لە باشور و پایتەختی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەفراوان لە دژی بڕیارێکی حکومەت سەبارەت بە زیادکردنی نرخی بەنزین بەڕێوەدەچێت و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی کەوتوەتە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.