سهرۆك كۆماری ئێران لهبارهی خۆیشاندانی وڵاتهكهیهوه رایگهیاند، ناڕهزایی مافی خهڵكه بهڵام دهبێت له كاری تێكدهرانه جیابێت و نابێت رێگه به تێكچوونی ئارامی ئێران بدرێت.
حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران لە رێگەی تەلەفزیۆنەوە پەیامێكی ئاراستەی گەلی ئێران كرد و باسی لە هۆكارەكانی گرانكردنی بەنزین كرد.
روحانی لە وتەیەكدا رایگەیاند كە بەهۆی دۆخی ئێرانەوە سێ بژاردە لە بەردەستیاندا بوو، ئەوان یەكیان هەڵبژارد كە گرانكردنی بەنزینە.
روحانی گوتی: دەبوو لە نێوان زیادكردنی باج یان هەناردەكردنی نەوتی زیاتر و گرانكردنی بەنزین یەكیان هەڵبژێرین.
رۆحانی رونیشیکردەوە، ئەگەر نرخی بەنزینیان بەرزنەکردایەتەوە، دەبوو لەماوەی دوو ساڵی ئایندەدا هاوردەیان بکردایە، ئەوەش زیانی بەئابووری وڵاتەکەیان دەگەیاند.
سەرۆكی ئێران گوتیشی: ناڕەزایەتی لە جێی خۆیدایە، بەڵام نابێت كاری تێكدەرانە ئەنجام بدرێت و هێرش بكرێتە سەر كەلوپەلی گشتی.
هەروەها روحانی باسی لەوە كرد كە ئەوان لە رۆژی دووشەممەوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی هاوكاری بەسەر خەڵكی هەژار و كەم دەرامەتی ئێران.
ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندان لە تارانی پایتەخت و چەندین شاری دیكەی ئێران بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، كه حكومهتی تاران بڕیاریداوه بۆ سێ هێنده بهرزی بكاتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.