Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:31

ئه‌مریکا ئه‌رکی سه‌ربازیی بۆ پاراستنی کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کان له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا فراوانتر ده‌کات

تره‌مب ره‌زامه‌ندی ده‌ڕبریوه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری گواسته‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر فراوانكردنی ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا.

ئاژانسه‌كه‌ ده‌شڵێت: هه‌نگاوێكی له‌م جۆره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك پرسیاری یاسایی قورس ده‌ورووژێنێ، كه‌ ئایا هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانن له‌ هێزه‌كانی سووریا یان رووسیا، یان هه‌ر هێزێكی تر بده‌ن له‌ كاتی بوونی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ركێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان.

هاوكات سێرگی ڤێرنشین، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: رووسیا له‌باره‌ی نه‌وتی سووریا هاوكاری ئه‌مریكا ناكات، چونكه‌ ئه‌مه‌ خاوه‌ندارییه‌تی نیشتمانی گه‌لی سووریایه‌،ب ۆیه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌ سوومه‌ندبن لێی.

هه‌روه‌ها جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ نه‌وتی سووریا هه‌ڵناچین.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.