Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:50

ئه‌لمانیا 2500 سه‌رباز ره‌وانه‌ى سوریا ده‌کات

ئەگەر ناوچەی ئارامی نێودەوڵەتی لە باکووری سووریا دروست بکرێت
کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند: ئەگەر ناوچەی ئارامی نێودەوڵەتی لە باکووری سووریا دروست بکرێت، ئەوا وڵاتەکەی ئامادەیە دوو هەزار و پێنج سه‌د سەرباز ڕەوانەی سوریا بکات. 

رۆژنامەی دێرشپیلی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە کە ئەنگرێت کرامپ کارینپاوەر وەزیری بەرگری ئه‌ڵمانیا رایگەیاندووە :ئەگەر ناوچەیەکی ئارام بە چاودێری نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دروست بکرێت ئەوا ئەڵمانیا ئامادەیە دوو هەزار و پێنج سه‌د سەرباز رەوانەی سووریا بکات.

 هه‌روه‌ها رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەگەر پێشنیازەکەی ئەڵمانیا بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامی نێودەوڵەتی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا سەربگرێت ئەوا جگە لەو ژمارە سەربازە دەیان تانک و زریپۆش و تۆپهاوێژ و چەکی قورس هەروەها چەندین فڕۆکەی شەڕکەر لە جۆرەکانی تۆرنادۆ و یوروفایتەر رەوانەی ناوچەکە دەکەن.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.