منم ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز
منی هه‌رگیز ئۆقره نه‌دیو
ژنه‌ڕاڵ...ژنه‌ڕاڵی هه‌زاره‌ها داری رووت و
ملیاره‌ها گه‌ڵای وه‌ریو
*
منم ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز...
كاسكێته‌كه‌ی سه‌رم هه‌وره‌و
ئه‌ستێره‌كانی سه‌رشانم چه‌ند گه‌ڵایه‌ك به‌ڕه‌نگی زیو
پاڵتۆی به‌رم كزه‌بایه‌و
شمشێره‌كه‌م لقی دره‌ختێكی رزیو
*
منم ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز
خوێنێكی زه‌رد به‌نێو ده‌مارما ده‌گه‌ڕێ و
چاوم هه‌ر وه‌ك هه‌ور نمناك
ته‌نیا من بووم كه له تابووتی شووشه‌دا
چه‌ندین گه‌ڵام سپارد به خاك
*
منم ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز
من بووم له گه ڵ زریانی بیرچوونه وه دا...كه وتمه جه نگ و
زۆرگه ڵام ده رهێنا له چنگ
من بووم شه وی گه لاكانم...
خسته ژێر باڵی تریفه و، ورشه ی گزنگ
*
منم ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز
پاییز به بی من هه تیوه و
من بووم وتم به ڵێ ته رمی نسێی سه وزه...
گه ڵای وه ریوی كۆچ كردوو
ته نیا منم كه له میحرابی پاییزا...
بۆ گیانی زیندووی گه ڵاكان...
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.