ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە دەكات كە دوو پرس بوونەتە هۆكاری دواكەوتنی ناردنی پڕۆژە یاسای بودجەی دووههزار و بیستی عێراق بۆ پەرلەمان یەكێكیان ڕێكنەكەوتنی بەغدا و هەرێمە ئهوهی دیكهیان خۆپێشاندەران بەربەستن. شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به كوردستان تیڤی ڕاگەیاند، بەپێی زانیارییەكانی ئێمە لە لیژنەی دارایی، دوو بابەت بووەتە هۆی نەناردنی پڕۆژە یاسای بودجەی دووههزار و بیستی عێراق بۆ پەرلەمان. ئاماژهی بهوهشدا هۆكاری یەكەم ئەوەیە كە تا ئێستا شاندی هەرێم بۆ گفوگۆكردن و ڕێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق نەهاتوونەتە بەغدا، ئەوەش بەهۆی پشێوی و خۆپێشاندانەكانی عێراق بووە. لە بارەی هۆكاری دووەم ڕایگهیاند، بەشێك لە داواكاری خۆپێشاندەران پێویستی بە تەرخانكردنی بودجە هەیە، بۆیە حكوومەت دەیەوێ دەستكاری بودجەكە بكاتەوە و داواكاری خۆپێشاندەران بخاتە ناو بودجەكەوە و دواتر ڕەوانەی پەرلەمانی بكات. شێروان میرزا ڕاشیگهیاند ڕاسته ئێستا ڕهوش ئارامه بهڵام هێشتا دەنگۆی ئەوه هەیە خۆپێشاندانەكان لە بیست و پێنجی ئەم مانگەوە دەست پێ بكەنەوە، بۆیە ئەگەر دەستیان پێ نەكردەوە شاندی هەرێم دێتە بەغدا.
دوای ئاسایی بوونهوهی ڕهوشی بهغدا شاندی ههرێم دهچێته بهغدا
خۆپیشاندانهكان هۆكاری رێككهوتنی ههولێر و بهغدان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.