راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایده‌كات: عێراق و ئه‌مریكا یاداشتێكى لێتكتێگهیشتنیان ئیمزاكردووه به به‌هاى پێنج ملیار دۆلار. عه‌بدولحسێن هنهیین راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تى دارایى له‌گه‌ڵ بانكى هه‌نارده و هاورده‌ى ئه‌مریكى یاداشتێكى ئیمزاكردووه به به‌هاى پێنج ملیار دۆلار. ڕاشیگه‌یاندووه ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆى زیادكردنى كۆى پاره‌داركردنى بانكى هه‌نارده و هاورده‌ى ئه‌مریكى له سێ ملیار دۆلاره بۆ بۆ پێنج ملیار دۆلار، هه‌روه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆى هاوبهشییهكى راسته‌قینه له‌و بوارانه‌ى كه ده‌بێته هۆى ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى كاركردن له عێراق، به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
عێڕاق و ئه‌مه‌ریکا به‌بڕی 5 ملیار دۆلار یاداشتێکیان واژوو کرد
ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ بانكی هه‌نارده و هاورده‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.