Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:53

چاوش ئۆغلۆ: ئاگربه‌سته‌که‌ کاتییه‌ نه‌ک به‌ شێوه‌ی کۆتایی

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر هێرشه‌كانی توركیا راده‌وه‌ستن
چاوش ئۆغلۆ
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیای كرد، له‌ باره‌ی له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكا و توركیا رێككه‌تنێكیان له‌ نێوان خۆیان واژۆ كردووه‌. 

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر هێرشه‌كانی توركیا راده‌وه‌ستن و هه‌سه‌ده‌ش له‌ سنووره‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌. 

لای خۆشییه‌وه‌ مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌م رێككه‌وتنه‌ به‌ ده‌ستكه‌وت بۆ خۆیان ده‌زانێت و واشنتۆن به‌ مه‌رجه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام، رازی بووه‌. 

ئاشكراشی كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان رێككه‌وتوون هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ بۆ دووری 32 كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانی  توركیا دوور بكه‌ونه‌وه‌. 

چاوشئۆغڵوَ راشیگه‌یاند: كه هه‌سه‌ده‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكی‌ قورس ده‌ماڵدرێت. 

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه‌ نه‌ك هه‌میشه‌یی و له‌ ئیَستاوه‌ ده‌ست پێده‌كات و توركیا چاودێری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ ناوچه‌ی ئارام ده‌كات هاوكات ئاواره‌كانی سووریا له‌و ناوچه‌ی ئارام نیشته‌جێ ده‌كات.  

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.