سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ كوردانی رۆژئاوا راگەیاند و جەخت لەوە دەكاتەوە هەر هێرشێكی توركیا بۆ سەریان، دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئابووریەكەی.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی 2019/10، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین هەڵوێستی سەبارەت بە رەوشی رۆژئاوای کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: ئێمە لە چوونەدەرەوەین لە سووریا، بەڵام بە هیچ شێوەیەک کوردەکان کە مرۆڤی باش و جەنگاوەری زۆر باڵان، فەرامۆش نەکردووە.
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا ترەمپ پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا دەخاتەڕوو و دهڵێت: بەهەمانشێوە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا زۆر باشە و هاوبەشین لە ناتۆ و بازرگانی. تورکیا دانیشتووانێکی زۆری کوردی هەیە و ئەوەش بە تەواوی دەزانێت کە ئێمە تەنیا 50 سەربازمان لە سووریا ماون و دەیانگەڕێنینەوە.
ترەمپ هۆشداری لەسەرهەڵدانی جەنگێکی ناپێویست بە تورکیا دەدات و ئاشکرای دەکات: هەرجۆرە جەنگێکی ناپێویست ئابووریی تورکیا وێرا دەکات.
لەکۆتاییدا ترەمپ دەنووسێت: ئێمە هاوکاری کوردەکان دەکەین بە پارە و بە چەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.