کەناڵی خەبەری تورکی لەسهر زاری مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە: تورکیا پێی وانیە هەوڵەکان لەگەڵ ئەمەریکا بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هیچ ئەنجامێکی هەبێت هاوكات جهخت دهكاتهوه كه تورکیا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی لهو ناوچهیه.
ئەنقەرە و واشنتن لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لەسەر سنووری نێوان تورکیا و سوریا ڕێکكەوتوون، بهڵام ئەنقەرە دەیەوێت به قووڵایی 30 کیلۆمەتر له ناوچە ئارامەکەوه بچێتە ناو خاکی سوریاوە.
تورکیا ئەمەریکا بهوه تۆمەتبار دهكات كه خهمساردی لە دامەزراندی ناوچەی ئارامدا دەنوێنێت، هەروەها هەردوو وڵات لەسەر ڕووبەری ناوچە ئارامەکە و بەڕێوبەرایەتیكردنهكهی ئهو ناوچهیه ناکۆکیان هەیە.
چاوش ئۆغلۆ به کەناڵی خەبەری تورکی رایگهیاند: ئهنكارا هیچ جدییەتێکی لە كاربهدهستانی واشنتۆنهوه نەبینیوە.
ئاشكراشی كرد كه ئهوان پێیان وایه ئهو پرۆسهیهی لهگهڵ ئهمهریكا ههیانه له درووستكردنی ناوچهی ئارام ، توركیا به ئامانجهكانی خۆی ناگهیهنێـت .
چاوش ئۆغلۆ جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هێرشکردن و رایگهیاند: پێویستە لەسەرمان هەنگاو بنێین بۆ دەرکردنی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان لەسەر سنوورەکەمان و گەڕانەوەی پەنابەران بۆ سوریا.
جێی ئاماژەیە تا ئێستا تورکیا و ئەمەریکا شەش ئەرکی ئاسمانی هاوبەشیان بەسەر ئاسمانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا ئەنجامداوە لەگەڵ دوو ئەرکی پیادەشدا، بەڵام ئەمەریکا هۆشیاری داوەتە تورکیا لە کردەوەی تاکلایەنانە کە لە بەرژەوەندیی هیچ وڵاتێکدا نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.