Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:51

عێراق کونسۆڵخانه‌ی خۆی له‌ شاری مه‌شهه‌دی ئێران هەڵپەسارد

دوای ڕووداوی دەستدرێژی بۆ سەر دوو كارمەندی كۆنسۆڵگەكەی عێراق
کوردستان TV
#11
100%


ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق داخستنی كۆنسوڵگەی گشتیی خۆی لە شاری مەشهەدی ئێران راگەیاند، ئەمەش دوای ڕووداوی دەستدرێژی بۆ سەر دوو كارمەندی كۆنسوڵگەكە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق فەرمانی دەركردوە بە هەڵپەساردنی كارەكانی كونسوڵخانەی عێراق لە شاری مەشهەد بەهۆی ئەو دەستدرێژییانەی كراونەتە كارمەندە دیبلۆماسییەكانی عێراق لەو شارە.

جێی باسە دوو فه‌رمانبه‌ری كۆنسوڵگەكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ له‌ شاری مه‌شهه‌د رووبه‌ڕووی سووكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانیكردن بوونه‌وه‌، عێراقیش به‌و مه‌رجه‌ بڕیاری كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵگەكە دەدات، كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لێبووردن بكات.‌

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.