١٤٩ كۆچبه‌ری نایاسایی كه هه‌وڵیان ده‌دا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له توركیاوه بچنه وڵاتی سێیه‌م له هه‌ردوو قه‌زای چه‌شمه و دیكیلی سه‌ربه پارێزگای ئیزمیر ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له سنووره ئاوییه‌كانی قه‌زای چه‌شمه له‌ناو به‌له‌مێكی چوپدا، ١٣ سووری، یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی، ٤٥ ئه‌فغانستانی و سێ ئێرانی-یان ده‌ستگیركرد.
تیمه‌كان هه‌روه‌ها له سنووره ئاوییه‌كانی باده‌ملی سه‌ربه قه‌زای دیكیلی، ٤١ سووری، سێ كوێتی و سێ فه‌ڵه‌ستینی-یان رزگار كرد كه به هۆی له‌كاركه‌وتنی بزوێنه‌ری به‌له‌مه‌كه‌یان داوای هاوكارییان كردبوو.
١٤٩ كۆچبه‌ره نایاساییه‌كه كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان له‌نێودابوون له لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه گه‌یه‌ندرانه وشكانی و ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.