Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:24

تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی جندرێسی سه‌ربه‌ عەفرین 20 قوربانی به‌دواوه‌بوو

5 كەس كوژران و زیاتر لە 15 كەسی دیكە برینداربوون
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەكی بەهێز لە شارۆچكەی جندرێسی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكەی 20 كەس بوونە قوربانی.

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان ، ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەكی بەهێز لە ناوەندی شارۆچكەی جندرێس لە شەقامی (یەلانقۆز)، سه‌ربه‌ شارى عەفرینی رۆژئاوای كوردستان روویدا و بەپیی ئامارە سەرەتاییەكانیش 5 كەس كوژران و زیاتر لە 15 كەسی دیكە برینداربوون.

بەپێی زانیایەكان بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى شارۆچكه‌كه‌و ئەو بریندارانه‌ى كە برینەكانیان سەخت بووە ، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانه‌كانی ووڵاتی توركیا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.