دوێنێ هه‌رسێ سه‌رۆكی توركیا و ئێران و ڕووسیا جارێكی دیكه له ئه‌نكه‌ره بۆ تاووتوێكردنی مه‌سه‌له‌ی سوریا كۆبوونه‌وه .
هه‌روه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئهردوَغان له‌كۆشكی جانكایا، له‌میانه‌ی پێشوازیكردن له‌هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیاو ئێران، به‌ده‌سته‌كانی خۆی هه‌نجیری توركی پێشكه‌ش به روحانی و پۆتن كرد.
شایانی باسه دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندراوی ھاوبه‌شی لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-ئێران-رووسیا بڵاوكرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بهوهشكرا كه ھێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا سه‌قامگیری تێكداوه و سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاته‌ی پێشێڵكردووه و گرژی ناوچه‌كه‌ی زیاتر كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.