مارەکردنی کچێکی تەمەن نۆ ساڵان لە شاری بەهمەئی پارێزگای کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد لە ئێران هەڵوەشێندرایەوە، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات ناڕەزایەتی زۆری خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێكه‌وته‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ماڕه‌بڕینی كچێگی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان له پارێزگای كۆهكیلۆیه بۆیه‌ر ئه‌حمه‌دی ئێران دروستبوونی ناڕه‌زاییه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
له‌و گرته ڤیدیۆیه‌یی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و كچه منداڵه له كه‌سێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ ماره ده‌كرێت و دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گرته ڤیدیۆیه‌كه له تۆره كۆمه‌ڵاه‌یه‌تیه‌كان چالاكی داكۆكیكار له مافی منداڵان ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌هۆی ناره‌زاییه‌كان حه‌سه‌ن نگین تاجی سه‌رۆكی گشتی دادگای كۆهكیلۆیه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند ئه‌و گرێبه‌سته هاوسه‌گریه‌ییان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه رێكاری یاساییش به‌رامبه‌ر به زاوا و به‌خێوكه‌ری منداڵه‌كه و ئه‌و كه‌سه‌ی ماره‌بڕینه‌كه‌ی به‌رێوه‌بردووه ده‌گرنه به‌ر.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی پارێزگاریی کۆهگیلویە و بویر ئەحمەد دەڵێت، مارەکردنی کچانی ژێر 13 ساڵ لەو پارێزگایە بووەتە دیاردە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.