له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن بۆ دروست كردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا، یه‌كلایه‌نه ناوچه‌ی ئارام دروست ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاوی كرده‌وه، خولۆسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا و مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره و واشنتن له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، ئه‌وا توركیا به ته‌نیا ناوچه‌ی ئارام له سووریا دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری توركیا داواشی لە وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا كردووه، هاوكارییه‌كانیان بۆ یه‌په‌گه و په‌كه‌كه رابگرن و چهكهكانیشیان لێوه‌ربگرنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.