له ساڵڕۆژی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری شانۆ و سینه‌مای كوردی (سه‌فوه‌ت جه‌ڕاحه) كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ڕۆڵی گێڕاوه و له پاڵ ئه‌وه‌شدا كاری ده‌رهێنانیشی كردوه.
ئه‌و كه‌سایه‌تیه به‌رزه ناوێكی دیاره له‌مه‌یدانه‌كه‌دا و له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا توانی ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ ئێمه به‌جێ بهێڵێ، ڕاسته ئه‌و هونه‌رمه‌نده ماوه‌ی 9 ساڵه له‌لامان نه‌ماوه و به جه‌سته كۆچی دوایی كردوه، به‌ڵام هه‌ركه به‌رهه‌مه‌كانی ده‌بینین هه‌ست به‌وه ناكه‌ین كۆچی دوایی كردوه و شانۆی ژیانی جێهێشتوه، هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح له هۆزی نانه‌كه‌لی یه و له ساڵی 1935 له گه‌ڕه‌كی قه‌ڵای شاری كۆیه له دایك بوه و ساڵی 1959 به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی له شاری به‌غدا ته‌واو كردوه و له ماوه‌ی كاری هونه‌ریدا به‌شداری له چه‌ندین كاری شانۆیی و سینه‌مایی كردوه وه‌ك فیلمی البدایه و النهایه و التدرن الرئوی و الاسوار و اللعبه و القادسیه كه دیارترینیان فیلمی سینه‌مایی (المساله الكبری) بوو.
ئه‌و كارانه‌ی كه باسمان كردن زۆر له‌ئاستێكی به‌رزدا بوون، چونكه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده به‌رزه‌كانی وه‌ك حه‌قی ئه‌لشبلی و یوسف ئه‌لعانی و سامی عه‌بدلحه‌مید و زۆرێك له ئه‌كته‌ره دیار و سینه‌ماكارانی دیكه كاریكردوه و هه‌میشه شوێن په‌نجه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی سینه‌ماو شانۆی كوردی و عێراقیدا دیاربووه ئه‌وا له كاری ده‌رهێنانیش كه‌سێكی نموونه‌یی و بێ هاوتا بوه هه‌ر بۆیه وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر به‌شداری له چه‌ندین كاری هونه‌ری دیكه‌ی وه‌ك ئاسكه و خۆشه‌ویستی له ڕۆژانی سه‌خت و مۆرانه و خاتوو كڵاوزهر و مه‌ڕانه و نامه و نێرگز بووكی كوردستان و مه‌رزی و كاكه‌مین و پرسه‌ی سیراجه‌دین و سورمه‌خان و ده‌یان و سه‌دان كاری دیكه كردوه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه زۆره‌ی كه هه‌یبوو له‌و بواره‌دا توانی ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ببینێ له دامه‌زراندنی ده‌زگای سینه‌ما و شانۆی هه‌ولێر و هه‌ر خودی خۆیشی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ده‌زگایه بوو، كاتێ له ژیاندابوو له چه‌ندین دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی باسی له‌وه ده‌كرد من له ساڵی 1953 – 1954 یه‌كه‌م كارم به‌شداریكردن بوو له شانۆگه‌ری (عوتێل) كه توانیم ڕۆڵی (دێزده‌مونه) به‌سه‌ركه‌وتوویی بگێڕم، ئه‌وه‌شیان ئه‌زموونێكی زۆر گرنگ بوو بۆ من كه توانیم سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك بۆ لای خۆم ڕابكێشم و به دڵی هه‌موو لایه‌ك بم، كاتی خۆی باوكی كۆچكردووم زۆر حه‌زی ده‌كرد له بواری پزیشكیدا بخوێنم و ببمه دكتۆر، به‌ڵام من شانۆ و كاری نواندنم به باشتر زانێ و حه‌زم كرد خۆم له‌و بواره‌دا بدۆزمه‌وه و ...تد، به‌ڕاستی قسه زۆره له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كه ئێمه به‌بیر هه‌موو لایه‌كی بهێنینه‌وه، به‌ڵام له‌و ده‌رفه‌ته‌دا هه‌ر هێنده‌مان بۆ ده‌كرێ كه چه‌ند وێستگه‌یه‌ك باس بكه‌ین و یادێكی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه له دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نیدا تووشی نه‌خۆشی هات و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌ماڵه‌وه كه‌وت تا له ڕۆژی 19-7-2010 دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد.
ن / محه‌مه‌د سه‌عید كورده
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.