ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی مالیزیا مه‌هاتیر محه‌مه‌د كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی فه‌رمییه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی بڵاوكرایه‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه یاسین ئه‌كتای، راوێژكاری سه‌رۆكی توركیا له لێدوانێكی تایبه‌تدا به سپۆتنیك-ی رووسی راگه‌یاند: هه‌واڵی مردنی ئه‌ردۆغان له لایه‌ن هه‌ندێك میدیای عه‌ره‌بی و جیهانی دووره له‌راستییه‌وه‌و هه‌موو ساڵێك سه‌رۆك كۆماری توركیا پشووی هاوینه به‌سه‌ر ده‌بات.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له مه‌یدانه‌كه وون ببوو، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌هۆی جه‌ڵته‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.