Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 23:35

ئه‌نقه‌ره‌.. دانیشتنێکی دیکه‌ی دادگاییکردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌ تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ بۆ تیرۆر و چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگایی كردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ ئیسته‌نبوڵ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگاییكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكێ پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌ شاری ئه‌نقه‌ره‌ به‌ تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ بۆ تیرۆر و چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی كراوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 10 ده‌ستی پێكرد كه‌ بیسته‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی ده‌میرتاشه‌. 

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌درنه‌یه‌ له‌ ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ دادگایی ده‌كرێت، پێشتریش داواكاری گشتی داوای 142 ساڵ زیندانی بۆ كردبوو. 

جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ چواری نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2016 ده‌ستگیركرا و زیندانی كرا. 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.