مامۆستا‌و گه‌وره هونه‌رمه‌ندی میلله‌تێك ( عه‌لی مه‌ردان ) . به‌ده‌نگێكی نووساوی پر شه‌رمی تۆن ئاسای ده‌ستپێكی خوێندنی مه‌قامێك له مهقامهكانت، پێت ده‌لێم : ئه‌وكاته‌ت باش و ببووره .. ببووره گه‌وره‌م منیش وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵك ئاسای ئه‌و نیشتمانه‌و هونه‌ردۆستان و تاك و كۆی ئه‌ونیشتمانه،به‌دره‌نگه‌وه له‌پله‌و پایه‌ی به‌رزی هونه‌ره‌كه‌ت بهئاگاهاتووم .
ئه‌ی گه‌وره مه‌قام زان ومه‌قام خوێنی ئه‌و رۆژهه‌ڵاته، ده‌مێك بوو به‌نیازبووم له نامه‌یه‌كدا سلاوێكی جیاوازتر له هونه‌رو رۆحی تۆراوت بكه‌م و ، پیاسه‌یه‌كی نائاسای به‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و پهیژانهدا بكه‌م كه تۆی هونه‌رمه‌ندو په‌رده‌ناس جیاوازترله هه‌ركه‌سێكی دیكه زه‌مانێكه یاری وشه و ده‌نگ و پازدانی جوانی پرسۆزی خۆشه‌ویستیت به‌سه‌ردا كردوون له چرینی مه‌قامه‌كاندا .
به‌رێزم هه‌میشه ئه‌و ئاره‌زووه‌م له نێو سهرابی خه‌یاڵ وسۆزی ئه‌و چركه‌ساته زۆر هونهریانهدا دهتوانهوهو هه‌ستم ده‌كرد دهربرینهكانم له‌ئاست ئه‌دای جوان و به‌رزی حاڵه‌ته هونه‌ریه‌كانت بۆهه‌میشه كورت ده‌هێنن.. هه‌رجاره‌و جووله‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه‌و پر سفت و سۆی روحی مه‌قامێك له‌و مه‌قامانه‌ی كه ئه‌دات كردوون شهرمهندهیان ده‌كردم و ناچاریان ده‌كردم ده‌ست له نووسینی نامه‌كه‌م هه‌ڵگرم .. نه‌ك جارێك ودووان بگره سه‌دان جار له جیاتی گه‌ره‌كێك و شارێك و ههریمێك و ته‌نانه‌ت وڵاتێك و میلله‌تێك داوای لێبوردنم لێده‌كردی .
مه‌قام زانێك له‌داهاتوودا نه‌وه‌ی دیكه‌و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه، ده‌یان توێژینه‌وه‌ی چڕ‌و هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه تۆماركراوه‌كانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ده‌یان و سه‌دانی وه‌ك ئێمه‌ش له هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ نووسینی نامه‌یه‌كی جیاوازتر بۆ هونه‌رو رۆحی شاد‌و ئارامی تاقه ( عه‌لی مه‌ردان ) ی ههمووكوردان .
ن/ نایف شێخانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.