وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپدا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا توانای له‌ناوبردنی ئێرانی نییه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له تارانی پایته‌خت له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كه‌ناڵی سی ئێن ئێندا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه رایگه‌یاندبوو "ئێران له‌ناوده‌بات"، كرد.
زه‌ریف باسی له‌وه‌كرد به دڵنیاییه‌وه تره‌مپ له‌باره‌ی ئێرانه‌وه "به‌هه‌ڵه‌دا چووه" و گوتی: "ئه‌مریكا له پێگه‌یه‌كدا نییه بتوانێت ئێران له‌ناوبه‌رێت. به‌بێ به‌كارهێنانی چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان (چه‌كی كۆكوژ) توانای ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌یان نییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌كرد وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكدا له ئاماده‌باشیدایه و گوتی: "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئێمه جه‌نگ یان پێكدادانمان ناوێت. سه‌رۆكی تره‌مپ پێویسته له بیری بێت كه له سه‌ده‌ی ١٨دا ناژین و هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نایاسایین.
محه‌مه‌د جهود زه‌ریف تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌مریكا "ئیستیفزازیی" بوون به‌تایبه‌ت ئه‌وان وه‌ك سووكایه‌تیی به سه‌رجه‌م گه‌لی ئێران ته‌ماشای بڕیاری سزادانی رابه‌ری ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی، ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی بڕیاری راگرتنی قۆناغ به قۆناغی پابه‌ندییه‌كانی نێو رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، زه‌ریف گوتی: "ئێران مافه‌كانی به‌كارده‌هێنێت كه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و بڕیاری ژماره ٢٢٣١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا گره‌نتی كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.