به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست، سوپاى ئه‌مریكا هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى فراوانى كردۆته سه‌ر ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانى ئێران.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕاى كشانه‌وه‌ى له بڕیارى هێرشكردنه سه‌ر ئێران، به‌ڵام به ڕه‌زامه‌ندى تره‌مپ هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى كراوه‌ته سه‌ر سوپاى ئێران و ئامێره‌كانى كۆنتڕۆڵ و بنكه‌كانى ته‌قاندنى مووشه‌ك و چه‌ند شوێنێكى تر كراوه‌ته ئامانج و به‌بێ هیچ زیانێكى رووحى لێبكه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه كه دوو كه‌س باسیان كردووه، بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به ناویان بدرێت له‌به‌ر هه‌ستیارى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه، ئه‌وان گوتویانه كاره‌كه بۆ چه‌ندین هه‌فته ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌لایه‌ن پینتاگۆن پێشنیاركرابوو ده‌ست به‌و كاره بكرێت دواى هێرشه‌كى ئێران به‌سه‌ر دوو كه‌شتییه بارهه‌ڵگره نه‌وتییه‌كان له كه‌نداوى عه‌مان كه له سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یران روویدا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه فه‌رمانى سیسته‌مى كۆنتڕۆڵى سه‌ربازى ئێران سه‌قه‌ت و له‌كار ده‌خات جیاواز له هێرشى ئاسایى هیچ قوربانییه‌كى لێنه‌كه‌تۆته‌وه هاوكات تره‌مپ كشانه‌وه‌ى له بڕیارى هێرشه‌كه‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه نه‌یویستووه خه‌ڵكه‌كه ببنه قوربانى.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئه‌مریكا دوێنى شه‌ممه به‌رپرسانى پیشه‌سازیان ئاگادار كردبوو كه وریابن له هه‌ر هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند به‌رپرسێكى ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه، هاككه‌ره ئێرانییه‌كان هه‌وڵیان داوه دزه بكه‌نه چه‌ند ناوه‌ندێكى زانیارى ئه‌مریكییه‌وه تا زانیارى بدزن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.