به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 22ى حوزه‌یرانى 2019، په‌رله‌مانتارانى ئێران له‌نێو دانیشتنى په‌رله‌مان دروشمى "مردن بۆ ئه‌مریكایان" ده‌گوته‌وه، ئه‌مه‌ش دواى زیادبوونى گرژى و ئاڵۆزییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران و خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێران.
مه‌سعود پیزهشكیان جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى ئێران كه راسته‌وخۆ له رادیۆی حكومه‌ت وته‌كانی په‌خشده‌كرا گوتى: " ئه‌مریكا تیرۆرستى ڕاسته‌قینه‌یه له جیهان، له رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاژاوه له وڵاتان و چه‌كى پێشكه‌وتوو به گرووپه تیرۆریسته‌كان ده‌دات و نا ئارامى دروست كردووه و هه‌ر خۆشى دێت و ده‌ڵێت با دانوستان ئه‌نجام بده‌ین".
هه‌فته‌ى پێشوو گرژى و ئاڵوزییهكانى نێوان واشنتۆن و تاران گه‌یشتنه لووتكه به‌هۆى خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێران، بڕیاربوو ئه‌مریكا گورزێكى سه‌ربازى دژى ئێران بوه‌شێنێ، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له بڕیاره‌كه‌ى كشایه‌وه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له‌و هێرشه‌دا 150 كه‌س ده‌كوژران.
سه‌ره‌ڕاى كشانه‌وه‌شى له‌و بڕیاره ئه‌مڕۆ له تویتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه بڕیارى لێدانى ئێرانى هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا له‌م كاته‌دا دواى خستووه.
هاوكات له به‌رامبه‌ردا ئێران وه‌ڵامى به‌رپرسانى ئه‌مریكاى دابووه‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌ن و وه‌ڵامى توندی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌ك ده‌ده‌نه‌وه كه دژى وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجام بدرێت.
جێى ئاماژه‌پێدانه دروشمى مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا كه زۆر جار به‌رپرسانى ئێران به‌كارى ده‌هێنن و دووباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1979، كه شۆڕشى ئیسلامى ئێران ده‌سه‌ڵاتى شاى ڕووخاند له‌و كاته‌وه ئه‌مه وه‌ك دروشمێك ده‌گوترێته‌وه.
هه‌فته‌ى پێشووش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌رسوڕمانى خۆى ده‌ربڕى له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا گوتى: "به‌م دواییانه ئێرانییه‌كان هاواریان نه‌كردووه مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا".
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.