Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 14:46

تره‌مپ: ئه‌گه‌ر پێویست نه‌کات نامه‌وێ 150 که‌س بکوژم

ئه‌مریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێ
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داھاتوو سزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنن.

تره‌مپ له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی ئێران تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌.

تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئێران نابێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و پلانه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆبامای له‌باره‌ی ئێران به‌ "ترسێنه‌ر" ناوبرد.

تره‌مپ گوتیشی: له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنین. سزاكان له‌باره‌ی ئێران سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌و رۆژه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئێران ده‌بێته‌ گه‌لێكی به‌رھه‌مدار. چه‌ند زوو بێت ئه‌وه‌نده‌ باشه‌.

 له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ تره‌مپ له‌ كاتی ھاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ كۆشكی سپی كه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ی ئێران سه‌ردانی كامپ ده‌یڤیدی كردبوو، لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نووسان دا.

تره‌مپ رایگه‌یاند:  رێگه‌ ناده‌ن ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌مه‌ قایل بن ئه‌وا ده‌بنه‌ وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند. زۆر دڵخۆش ده‌بن و ده‌بمه‌ باشترین ھاوڕێی ئه‌وان. ھیوادارم ببێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ھاوڕێی ئێرانیم ھه‌ن. زۆر ژیر و ئاست به‌رزن. نه‌مویست ١٥٠ ئێرانی بكوژم. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێویست نه‌كات نامه‌وێ ١٥٠ كه‌س بكوژم.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.