له ناوچه‌ی بویوكچهكمهجهی ئیستانبوڵ له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ و پلاستیك، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، به هۆكارێك كه تا ئێستا نه‌زانراوه ئاگر له كارگه‌یه‌كی چوار نهۆمیی كه رووبه‌ره‌كه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر چوارگۆشه‌یه له ناوچه‌ی بویوكچهكمهجه كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له هه‌ریه‌ك له بهیلیكدوزو، بهیكهنت، كۆجاسینان، باكركۆی، باغجڵار، شیشلی، بایرام‌پاشا و باشاكشههیر و ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس و تیمی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی كارگه‌كه كران.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ئه‌و ٢٠ كه‌سه‌یان رزگاركرد كه له كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا چووبوونه سه‌ربانی كارگه‌كه.
چوار له كرێكاره‌كان له‌دوای فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه دوای كۆنترۆڵكردن و كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، ته‌رمی چوار كرێكاریان له نێو كارهگهكهدا دۆزییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.