ئه‌مڕۆ هه‌ینى، هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوایان له ئه‌مه‌ریكا و ئێران كرد، كه خۆیان له گرژی زیاتر له كه‌نداو بپارێزن، هه‌ر هه‌نگاوێكى هه‌ڵه له نێوانیان كاره‌سات له جیهان ده‌نێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، داوای له ئه‌مه‌ریكا و ئێران كرد، كه خۆیان له گرژی زیاتر له كه‌نداو بپارێزن، گوتى" هانی هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌م هێمنی بپارێزن، له‌م ماوه‌یه‌دا دان به خۆیاندا بگرن، له‌و بڕوایه‌دام گرژی به تایبه‌تی گرژی سه‌ربازی هیچ شتێك به كه‌س نابه‌خشێت، بۆیه پێویسته هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێمنی له ناوچه‌كه".
له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌مڕۆ سێرگی ڕیابكۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا داوای لە ئەمه‌ریكا كرد لێكەوتەكانی شەڕ لەگەڵ ئێران لە ئایندەدا هەڵبسەنگێنێت و ئەوەی نیویۆرك تایمز بڵاوی كردووەتەوە زۆر مەترسیدارە ڕەوشەكە.
زیاتر گوتى" مەترسی شەڕی ئەمه‌ریكا و ئێران هەیە و زۆرینەی ئاگرەكانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهۆی پلانە ئاگراوییەكانی واشنتۆنەوەیە، بۆیە جارێكی تر داوا لە واشنتۆن دەكەین بیر لە كاردانەوە و مەترسییەكانی هەنگاوەكانیان بكه‌نه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.