Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 10:50

پۆمپیۆ: خوێنى یه‌ک سه‌ربازمان بڕژێت له‌ ئێران ده‌ده‌ین

ئێران: كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا راكێشنه‌ مه‌یدانی شه‌ڕه‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە، كە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری داوەتە ئێران و پێى راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر هەر هێرشێكی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بكاته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا و به‌ هۆیه‌وه‌ یەك سەربازی ئەمریكی بكوژرێت، ئەوا ئەمریكا هێرشی سەربازی دەكاتە سەر ئێران.

رۆژنامەكە لەسه‌ر زاری چه‌ند بەرپرسی باڵای ئەمریكی گواستووەتەوە كە پێكدادانی سەربازی زۆر نزیك دەبێته‌وه‌، ئەگەر ئێران  هەر كارێك ئه‌نجام بدات و ببێتە هۆی كوژرانی یەك تاكە سەربازیش لە هێزە ئەمریكیەكان.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، حامد به‌عیدی نه‌ژاد، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌ریتانیا رایگه‌یاند" بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و به‌ریه‌ككه‌وتنی راسته‌وخۆ ده‌ڕوات.

به‌عیدی نه‌ژارد وتیشى" كه‌سانێك له‌ ناوچه‌كه‌و ده‌ره‌وه‌ش هه‌ن ، كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا راكێشنه‌ مه‌یدانی رووبه‌ڕوویوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئێراندا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.