ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: حكومه‌تی توركیا به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 128 ئه‌ندامی سوپای توركیا ده‌ركرد.
هاوكات پۆلیسی توركیا رایگه‌یاند: كه له ناوچه‌ی ئیزمیر و هه‌روه‌ها 30 ناوچه‌ی تری توركیا سه‌رقاڵی به‌دواداچوون و گه‌ڕانن به دوای تۆمه‌تباره‌كان.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه حكومه‌تی توركیا به به‌رده‌وامی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به تێوه‌گلان له كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات كه له ئێستادا وه‌ك په‌نابه‌ر له ئه‌مریكا ده‌ژیت.
دیاره به‌رده‌وام ئه‌نقه‌ره داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی واشنتۆن كردووه كه گوله‌ن راده‌ستیان بكاته‌وه، هه‌رچه‌ند گوله‌ن به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی به ره‌چه‌ڵه‌ك توركه كه له ساڵی 1999، به دوورخستنه‌وه له زێدی خۆی تۆمه‌تبار كراوه و له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
شایه‌نی باسه هاوینی ساڵی 2016، توركیا رووبه‌ڕووی كوده‌تا بووه‌وه كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 250 كه‌س كوژران و زیاتر له 77 هه‌زار كه‌سیش له زینداندا چاوه‌ڕوانی سه‌پاندنی سزان به‌سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌سیش له‌كار دوورخراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.