سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، لەمیانی كۆبوونەوەیاندا خامنەیی پێیڕاگەیاندوە ئێران نیازی ئەوەی نیە چەكی ئەتۆمی وەبەربهێنێت یاخود بەكاری بهێنێت.
حەسەن رۆحانی جەخت دەكاتەوە لەوەی، بەهیچ شێوەیەك ئێران دەستپێشخەریی شەڕو ئاڵۆزیی نابێت. بەڵام ئەگەر هێرشیان بكرێتە سەر، بەتوندی وەڵامیان دەبێت.
لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی هاوبەشی لەگەڵ شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن. سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن قسەیان كردووە لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی تاران و تۆكیۆ. بەتایبەتییش لەرووی بازرگانیەوە.
هەروەها تاوتوێی رەواندنەوەی بارگرژیی و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكەو بواری ئەمنییان كردووە.
رۆحانی هەروەها گوتی، بەشێك لەململانێكانی ئێستا بۆ شەڕی ئابووری ئەمریكا دژی ئێران دەگەڕێتەوە.
گوتیشی، وڵاتەكەی دەستپێشخەر نابێت بۆ ئاڵۆزیی لەناوچەكە، بەڵام بەرگریی لەخۆیان دەكەن و وەڵامی توندیان دەبێت بۆ هەر هێرشێك بكرێتە سەریان.
شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنیش رایگەیاند: سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەموو جیهان گرنگەو داواشی لەئێران كرد پابەند بێت بە جێبەجێكردنی رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.