هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی ، نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه ڤیدیۆ كلیپێكه به ناوی (گه‌ر تۆ نه‌بی) بڵاو كرده‌وه.
گۆرانی (گه‌ر تۆ نه‌بی) تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن لوقمان محه‌مه‌د نووسراوه و دیاری قه‌رداغی خۆی ئاوازی بۆ ئاماده كردووه، وه ڕۆزبێ میربه‌گی كاری ده‌رھێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
شایانی باسه دیاری قه‌ره‌داغی خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، خاوه‌نی ستایلێكی تایبه‌ته‌و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری ھونه‌ری كردووه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.