رابهری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران به چهكێكی روسییهوه وتاری نوێژی جهژنی رهمهزانی پێشكهش كرد و تیایدا رهخنهی له نهخشهڕێگای ئهمریكا بۆ ئاشتی له رۆژههڵاتی ناوهڕاست، گرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە كە یەكەم رۆژی جەژنی شیعەكان بوو ئاژانسی هەواڵیی فارس نیوزی چەند وێنەیەكی خامنەی بڵاوكردەوە، خامنەی رەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا گرت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و به "خیانهت له ئوممهتی ئیسلام" وهسفی كرد.
خامنەئی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە "ڕێککەوتنی سەدە" کرد و ڕایگەیاند، پلانێکی پیسی ئەمریکایە، بەڵام نایەتە كەخیانەتکردن بوو لە ئومەتی ئیسلام.
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران کە وتارەکەی خامنەئی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گواستەوە، رەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا گرت و دوای کۆتاییهاتنی وتارەکەی جەژن ئاژانسەکە وێنەیەکی نزیکی دەستی ڕابەری ئێرانی بەو چەکەوە بڵاوکردووەتەوە، کە بە چەکی "دراگانۆف - قەناس" ناسراوە.
هەرچەندە ئەوە یەکەم جارە ڕابەری باڵای ئێران لەکاتی وتاردا ئەو جۆرە چەکە بە دەستییەوە بگرێت، بەڵام میدیاکانی ئێران هیچ ئاماژەیەکیان پێ نەکردووە، بەڵام وەک ئاماژە و نمایشێک بۆ هێزی ئێران لێکدراوەتەوە، لەکاتێکدا وڵاتەکە لە ژێر گەمارۆیەکی قورسی ئەمریکادایە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.