ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران سكاڵانامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی رێكخراوی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به"ئیكاو " كردووه كه‌به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا له له‌هه‌ندێك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، رێگا به فڕۆكه‌كانی ئێران نادرێت سووته‌مه‌نی به‌نزین به‌ده‌ست بێنن.
له‌مباره‌یه‌وه مورته‌زا ده‌هقان، به‌رێوه‌به‌ری فڕۆكه‌وانی و كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له ئێران گوتی: رێكخراوی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه‌له‌هه‌ندێك له فڕۆكه‌خانه بیانییه‌كان رێگا نادرێت فڕۆكه‌كانی سه‌ربه كۆمپانیاكانی ئێران به‌نزین وه‌ربگرن.
ده‌هقان گوتیشی: هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا دژ به‌ئێرانه‌و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی به‌ها نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /rt
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.