ن/ عه‌بدولقه‌ھار ھه‌ولێری
ته‌حسین ته‌ها ئه‌و مرۆڤه‌ی به‌رده‌وام له سروشت و چیا‌و دۆڵه‌كانی كوردستان وه‌ك شالوور ده‌یخوێند و نه‌شئه‌ی خۆشبه‌ختیی به گوێگرانی ده‌به‌خشی، سترانبێژی كورد ته‌حسین ته‌ها له 28 ی گولانی 1995 و له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له وڵاتی هۆڵه‌ندا كۆچبار بوو.
ته‌حسین ته‌ها ساڵی 1941 له گوندی بیبۆی سه‌ر به ئامێدی هاتووه‌ته ژیانه‌وه له 12ی ئایاری 1961 به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی له به‌غدا ته‌واو كردووه، ساڵی 1961 یه‌كه‌مین سترانی خۆی له به‌شی كوردی ڕادێوی به‌غدا تۆمار كردووه، له سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی و نیشتمانیانه‌ی ساڵی 1963 زیندانی كراوه، ساڵی 1978 هه‌ژماره‌ك سترانی به‌ناوبانگی تۆمار كردووه، یه‌كێكه له‌و سترانبێژه به‌ناوبانگانه‌ی كه سروودی نیشتیمانی بۆ شۆڕشی ئهیلوول چڕیوه، ته‌حسین ته‌ها له ڕێگه‌ی ده‌یان سترانی ره‌سه‌نه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن تۆماری كردوون ئه‌رشیفی گۆانی و ئاوازی كوردیی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه یه‌كێكه له‌و سترانبێژانهی كورد كه نه‌ته‌نیا له ته‌واوی كوردستاندا به‌ڵكو لای گه‌لانی دراوسێش ناوبانگی هه‌یه، ته‌حسین ته‌ها مهقامبێژێكی ناسراویشهو له گوتنی مه‌قاماتی كوردیدا تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌و زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی تره‌وه گوتراونه‌ته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.