Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 06:38

لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در داوا ده‌که‌ن عێراق له‌ گرژییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران دوور بخرێته‌وه‌

له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور
کوردستان TV
100%

له‌ خۆپیشاندانێكی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در كه‌ له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور ئه‌نجامدرا، داوا كرا عێراق له‌ گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا، دوور بخرێته‌وه‌.

شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ لایه‌نگرانی سه‌در له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌راستی به‌غدا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و كاردانه‌وه‌یان نیشاندا له‌ ھه‌مبه‌ر گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌در له‌ به‌غدا، ئیبراھیم جابر له‌ گوتارێكدا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی عێراق رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و دوا ده‌كه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵی رێكاری پێویست له‌پێناو سه‌لامه‌تی وڵات له‌ جه‌نگ، بگرێته‌به‌ر.

گوتیشی: نامانه‌وێت ھیچ جه‌نگێكی دیكه‌ به‌سه‌ر گه‌لی عێراقدا بسه‌پێندرێت.

به‌هه‌مانشێوه‌ لایه‌نگرانی سه‌در له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوایان كرد كه‌ عێراق له‌ گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا، دوور بخرێته‌وه‌.

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.