كورته فیلمی "فڕینی به‌رد" له سیناریۆ و ده‌رهێنانی سینه‌ماكار هه‌ردی حه‌سه‌ن، له نوێترین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا، له فێستیڤاڵی هاوینه بۆ كورته فیلم - summershort festival له شاری میونخ به‌شداری ده‌كات.
كورته فیلمی "فرینی به‌رد" له دوایین به‌شداری خۆیدا له فێستیڤاڵی دوبه‌ی له به‌شی فیلم ماركێت "سینه‌تیك" ساڵی 2017 به‌شداری كردوه، پێشتریش بوه‌ته براوه‌ی یه‌كه‌می به‌شی كورته فیلمی خه‌ڵاته‌كانی ڕوانگه له ساڵی 2017، هه‌روه‌ها له سێیه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مای دژه تیرۆر له ساڵی 2018، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان-ی وه‌رگرتوه.
هه‌ردی حه‌سه‌ن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "كورته فیلمی فڕینی به‌رد كه دوه‌م كورته فیلمی منه، له درێژه‌ی به‌شداری له فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌شداری له فێستیڤاڵی هاوینه بۆ كورته فیلم ده‌كات له شاری میونخ، وابڕیاریشه فێسیڤاڵه له ڕۆژانی 30 و 31/8/2019 به‌ڕێوه‌بچێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه فیلمه‌كانمان دروست بكه‌ین بۆ فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی جیهان، به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه ده‌ست له‌سه‌ر بابه‌تێك دا بنێین و بیگه‌ینین به كۆمه‌ڵگاكانی دیكه، كه ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سینه‌مای كوردی به هه‌موو شێوازێك بناسینێن .
له ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌دا هاتوه، مامۆستا كچێكی شاریه، له لادێیه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه، له‌و لادێیه له په‌یوه‌ندیی خوشه‌ویستی دایه، له‌گه‌ڵ شێرۆی كوڕی لادێكهیه، له نێوان كوڕی ئاغای لادێكه و شێرۆ و مرۆڤایه‌تی ده‌بێت دانه‌یه‌ك هه‌ڵبژێرێ.
فیلمه‌كه به پاڵه‌وانیه‌تیی محه‌مه‌د شێروانی و كاردینا هێمن و سیروان گلییه، له‌گه‌ڵ به‌شداری هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران شاخه‌وان مسته‌فا و ئه‌حمه‌د مه‌حمود و مازی چین عه‌زیز، جگه له‌مه چه‌ندین كۆمبارس تێیدا به‌شدارن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 50 كه‌سه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.