ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه 2019/5/11 هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ "جاسم له‌تیف" هه‌ولێری به ڕه‌گه‌ز توركمان ، له ته‌مه‌نی 75 ساڵیدا له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
جاسم له‌تیف به ڕه‌گه‌ز توركمانه و ساڵی 1944 له گه‌ڕه‌كی (عاره‌بان) له نزیك مزگه‌وتی (شێخی چۆلی) له‌دایك بووه و خاوه‌ن به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی بووه له كاتی گه‌نجێتیدا رێگای رادیۆی توركمانی له به‌غدا گرتووه‌ته به‌ر و له ساڵی(1963) یه‌كه‌م گۆرانیی خۆی تۆمار كردووه خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانیی توركمانییه، چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه هیچ گۆرانییه‌كی توركمانیی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ "جاسم له‌تیف" به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموونه‌كانی توركمانی داده‌نرێت، دانیشتنی تایبه‌تیی له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی وه‌ك (مشكۆ، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی و نووره‌دین عسافلی و جه‌لال حه‌ردان) كردووه.
سه‌رچاوه/ باس
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.