ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رێنمایی نوێی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره بیست و سێی حوزه‌یرانی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی رێنماییه‌كان، ئه‌و پارته سیاسی و ئەو به‌ربژێره سه‌ربه‌خۆیانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سیی و یه‌كی ئاداری رابردوو به‌شداربوون، بۆیان هه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا به‌شداریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویستە سەرۆک دەستەی سندووقەکان و ئەندامەکانیان لە نێوان فەرمانبەرانی حکوومییەوە ھەڵبژێردرێن و لیستی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی سندووقەکان بەو پارتە سیاسیانە دەدرێت کە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکاندا دەکەن. هه‌روه‌ها جگه له حاڵه‌تی مردن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه به‌ربژێری نوێ قبووڵ ناكرێت و كار له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ش دەکرێت کە بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سیی و یه‌كی ئادار به‌كارهێندران.
هه‌ر به پێی رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا هه‌مان لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران به‌كارده‌هێندرێت. بەبڕیاری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە بیست و سێی شه‌شی دووهه‌زار و نۆزده و له دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئاكپارتی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ، هه‌ڵبژاردن له‌و گه‌وره شاره دووبارە دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.