هاوسەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، بالى سه‌ربازى په‌كه‌كه داوای رێبەری پەکەکە بۆ وەستاندنی مانگرتنی زیندانیان لە خواردن، رەت دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7-5-2019، کەجەکە لە بەیاننامەیەکدا كه له مالپه‌رى "فورات نیوز"ى نزیك له په‌كه‌كه بلاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، كه گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەردەوامە، هەر بۆیە ئەوان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
کەجەکە رایگەیاندووە، زیندانیانی سیاسیی پەکەکە لە گرتووخانەکانی تورکیا ”بەردەوام دەبن“ لە مانگرتن تا مردن و رێگا دان بە چاوپێکەوتنی ئۆجەلان و پارێزەرەکانی تەنیا بۆ کۆتایی هێنانە بە گوشارەکانی رای گشتی لەسەر حکوومەتی تورکیا.
وتیشى" چاوپێكەوتن لەگەڵ پارێزەران، له‌پێناو كۆتاییهێنانه به فشاره‌كانی رای گشتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، پەیامەکەی ئۆجەلان رووی لە دەسەڵاتی تورکیایە و تێیدا هاتووە" دەبێ تەواوی کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و دووربکەونەوە لە شەڕ".
ئەو بەیاننامەیەی کەجەکە لە دوای سەردانەکەی پارێزەرانە بۆ لای ئۆجەلان، کە لە دیدارەکەدا ئۆجەلان داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆتاییهاتنی مانگرتنی زیندانیان لە خواردن ده‌كات.
ده‌شلێت" وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزه‌ران به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه ڕایانگه‌یاند، ئه‌و بانگه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ كردوویه‌تی نه په‌یامێكی دانوستانه نه ڕێككه‌وتنێكیشه. به‌ته‌واوی هه‌ڵوێستی خۆی له ئیمڕاڵی وه‌بیر گه‌لانی توركیا و هێزه دیموكراتییه‌كان هێناوه‌ته‌وه. ڕێبه‌ر ئاپۆ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كێشه‌كانی هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان، توركیا و هه‌رێمه‌كه دوور له سیاسه‌تی جیاكاری و شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكرێن. بانگه‌كه‌ی به‌ته‌واوی هه‌وڵدانه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێبازه‌كانی دانوستانی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و چاره‌سه‌ریی دیموكراتی. جارێكی دیكه ڕێگه‌ی ڕزگاریی له كێشه‌كان و گێژاوی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و توركیای پیشان داوه.
دوای نزیكەی ھەشت ساڵ، لە 02/05/2019، دوو لە پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان چاویان بە ئۆجەلان کەوتووە، بەڵام بەرپرسانی تورکیا رۆژی 6/5/2019، نامەکەی ئۆجەلانیان بە پارێزەرانی داوە و ھەمان رۆژ پەیامەكە بڵاو كرایەوە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە 15 شوباتی 1999، لە پرۆسەیەکی ھەواڵگریدا، لە کینیا دەستگیر کرا و بە فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا، لە لایەن رفێنەرەکانییەوە گواسترایەوە بۆ ئەنقەرە و لە دوورگەی ئیمڕاڵی بەند كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.