ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكه داوای كرده‌وه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاری ئیستانبۆڵ هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه كه تیایدا ركابه‌رانی سه‌رۆك كۆمار بوون به براوه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه.
حزبی داد و گه‌شه‌پێدان به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌ردۆغان پێشتر رایگه‌یاندووه كه خوازیاره ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و سه‌ر له نوێ هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه رایانگه‌یاندوه به‌مزووانه بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ده‌ن و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆك كۆماری توركیا پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌خته‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجامی پڕۆسه‌كه زیاتر بكات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌ردۆغان خۆی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هاوڵاتییانی توركیا داوایان لێی كردووه تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاری ئیستانبۆڵ سه‌ر له نوێ به‌ڕێوه‌بچێته‌وه و پێیوایه كه ساخته‌كاری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌نجامدراوه.
جێگه‌ی باسه كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاری ئیستانبۆڵدا كاندیدی حزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن كه ناوی " ئه‌كره‌م ئیمام " ئۆغڵو "ـوه به جیاوازیی 15 هه‌زار ده‌نگ له " بین عه‌لی یهڵدرهم " كاندیدی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی برده‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.