Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:27

 له‌ یادی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی دا

له‌ دژی رژێمه‌ سته‌مكاره‌كان ده‌رچووه‌
کوردستان TV
100%

ن/ كه‌نعان به‌هائه‌دین

ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ ئاستی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌ جیهانییه‌كانه‌ ، بۆ نموونه‌ یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ كه‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست بووه‌ ، رۆژنامه‌ی لاگازیتی فه‌ره‌نسی بوو كه‌ له‌ده‌ی شانزده‌هه‌م یه‌كه‌مین ژماره‌ی ده‌رچوو ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی (كوردستان) له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ده‌رچوو ..

میله‌تی وا هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ تا سه‌ده‌ی بیسته‌میش رۆژنامه‌ی نه‌بووه‌ ، ..

كه‌وایه‌ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی كه‌ 121ساڵه‌ مێژوێكی گه‌وره‌یه‌ ،..

له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان رۆژنامه‌ و گۆڤار ده‌رچووه‌ ، به‌ڵام به‌ پچڕ پچڕی ـ زۆرێك له‌ رۆشنبیران و گه‌وره‌ بیرمه‌ندان هه‌وڵی ده‌ركردنی چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه‌و گۆڤاریان داوه‌ به‌ڵام به‌ كوالیتی (بابه‌ت و چاپ) نزم بووه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ رووی نوسین و ناوه‌رۆكیشه‌وه‌ لاواز بووه‌ ..

زۆربه‌ی رۆژنامه‌ كوردییه‌كانیش سیاسی بوونه‌ و له‌ دژی رژێمه‌ سته‌مكاره‌كان ده‌رچووه‌ ..

مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه‌ له‌و یاده‌دا رۆژنامه‌نووسی كورد تا ئێستاش له‌ كوالیتی بابه‌تی و لۆكاڵی ئیشكردن ده‌خولێته‌وه‌ ، به‌داخه‌وه‌ رۆژنامه‌نووسی كورد به‌ربه‌ستی بۆ دروست كراوه‌ كه‌ بتوانێ له‌ نزیكه‌وه‌ ته‌غتیه‌ی رووداوه‌كانی دوونیا بكاو یاخود له‌ كوڕ و كۆبوونه‌وه‌كان حزووری هه‌بێت و وه‌ك شایه‌تمان زانیارییه‌كان به‌ دیكۆمێنت بكات ..

یاخود جه‌واز سه‌فه‌ری رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌موو دوونیا ره‌نگ و هێزی جیاوازتره‌ ، دیبلۆماسیه‌ ـ تا بتوانێ به‌ربه‌ست و رۆتینه‌كان ببڕێت و له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و حیسابی تایبه‌تی لۆ بكرێت ..

له‌هه‌موو دوونیا رۆژنامه‌نووس تێرپڕترین چینی كۆمه‌ڵگه‌ن ، تاوه‌كو نه‌توانێ له‌ رێگه‌ی پاره‌ وه‌رگرتن و ریشوه‌ چاوپۆشی له‌ گه‌نده‌ڵی بكات ، لێره‌ له‌ كوردستان رۆژنامه‌نووس خه‌ڵات ده‌كرێت و ده‌زگای حكومه‌ت شه‌هاده‌ ده‌به‌خشێته‌ رۆژنامه‌نووس كه‌ ئه‌مه‌ كفریه‌ ..

له‌ یادی 121ساڵه‌ی رۆژنامه‌نوسی كوردی سڵاو له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه‌ نه‌خۆشن له‌ماڵه‌وه‌ كه‌وتوون ، درود بۆ رۆحی ئه‌وانه‌ی كه‌ گیان بۆ پیشه‌كه‌یان به‌خشی .

كوردستان تیڤی/ كامران

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.