لهراگهیاندراوێكدا ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەماوەی 3 ڕۆژدا پێنج هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلام، کرماشان و زەنجان لەسێدارە دراون.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە ئێران پێنج هاوڵاتی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ڕێكخراوه‌كه راشیدهگهێنێت ، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی دێزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات کە بەندکراوەکە بەتۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوەو هاوکات لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە هەتا ئێستا لە هیچ میدیایەکی حکومەتی و مافی مرۆڤی بڵاو نەبووەتەوە.
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى رێكخراوی هه‌نگاو ڕایده‌گه‌ێنێت ، کە سێ هاوڵاتی دیکەی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، کە لە بەندیخانەی ئیلام‌دا زیندانن و تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستیان خراوەتە پاڵ.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت ، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ەوە هەتا ئێستا، حوکمی سێدارەی ١١ بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست بەسەریاندا سەپاوە، لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.