Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 08:46

پوتن و ئەردۆغان دۆخى سوریاو چۆنیه‌تى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆر تاوتوێده‌که‌ن

قەبارەی بازرگانیی نێوان توركیا و روسیا بەرێژەی 15% زیادی كردوە
کوردستان TV
100%

لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆكی روسیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند" ئەو هەنگاوە هاوبەشانەی لەگەڵ روسیا لەبارەی سوریاوە نراون، هەنگاوی گرنگ بوون و هەنگاوكانی داهاتووشیان بەهەمان شێوە گرنگ دەبن. سەبارەت بە پەیوەندییە ئابووریەكانی نێوان هەردوولاش، ئەردۆغان رایگەیاند، كه‌ قەبارەی بازرگانیی نێوان توركیا و روسیا بەرێژەی 15% زیادی كردوە .

لە بەشێكی تری قسەكانیدا، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند" وەك ئامادەكاری بۆ هەنگاوە هاوبەشەكانی داهاتویان، 3 رێككەوتن لەگەڵ روسیا واژۆ دەكەن و له‌ باره‌ى سووریاش گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كریزى سوریاو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆر.
 
لای خۆشیەوە ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا راگەیاند" هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ توركیا هەیە بەتایبەتی لەسەر پرسی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و كێشەكانی جیهان‌و راشیگەیاند: قەبارەی بارزگانیی نێوانیان لەگەڵ توركیا، گەیشتوەتە 35 ملیار دۆلاری ساڵانە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.